برا و خوشكانی بەڕێزم: ئێمە لەم دونیایەدا ڕێبوارین وسەفەرێكیدوور و درێژمان لە پێشە، و تەمەنی هەموو یەكێك لە ئێمەدەڕوات وتەواو دەبێت و دەبێت تاڵاوی مردن بچێژین، و بەرەو ئەو ژیانەهەتاهەتایە بەڕێ بكەوین وهک خوای گهوره دهفهرموێ {كُلُّنَفْسٍذَائِقَةُ الْمَوْتِ} آل عمران: ١٨٥
واتە: هەموو كەسێك بێ جیاوازی تامی مردن دەچێژێ…
خۆشەویستان: هەموومان باش باش دەزانین كە ئەمڕۆ نا سبەیتەمەنمانكۆتایی دێت و دەمرین و دەخرێینە ناو قەبرێكی تەنگ وتاریكەوە، وپاشان زیندوو دەكرێنەوە و پرسیارمان لێ دەكرێت. ئەوەیكەوا زمانیوەڵامدانەوەمانە بە شێوەیەكی تەواو و دروست بۆ ئەو دووفریشە بەڕێزەبریتی یە لە كردەوە چاكەكانی ئەمڕۆمان، وه دڵنیاشبینناتوانیینلهمردن ڕابکهین وهک خوای گهورهدهفهرموێ:
{قُلْ إِنَّ الْمَوْتَ الَّذِي تَفِرُّونَ مِنْهُفَإِنَّهُمُلَاقِيكُمْ} الجمعة ٨
واتە:ئەی پێغەمبەر (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) پێیان بڵێ :ئەومردنەی كە ئێوە لێی ڕادەكەن و ئەترسن پێی بگەن، بێگومان هەرپێتاندەگات.