Top 2 Apps Similar to Roshnbir High School
Sherko Bekas 3.1
شێرکۆ بێکەس کوڕی شاعیری ناودارونیشتمانپه‌روه‌یی کورد "فایەق بێکەس"ه لە ٢ی ئایاری ساڵی ١٩٤٠لەگەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانیی لەدایکبووە. شێرکۆ یەکەمین شیعری خۆیلەتەمەنی ١٧ساڵیدا بڵاو کردۆته‌وه.ساڵی ١٩٦٨ یەکەمین دیوانی شیعریی خۆی بە ناوی "تریفەی ھەڵبەست"لەبەغدا لە چاپدا.لە ساڵی١٩٧٠ لەگەڵ کۆمەڵێک لە نووسه‌رانی بەناوبانگی ئەوسەردەمەبانگەوازیی "ڕوانگه"یان بڵاوکردەوە، به مه‌به‌ستینوێکردنه‌وه‌یشیعریی هاوچه‌رخی کوردی، شێرکۆ بێکەس به یه‌کێک لهپێشه‌نگه‌کانیئه‌م بواره ده‌ناسرێت.ساڵی ١٩٨٨ لە وڵاتی سوید خەڵاتی "تۆخۆلسکی" پێ بەخشرا و شیعرەکانییبۆزۆربه‌ی زمانه زیندووه‌کانیی دنیا وەرگێڕاوه. لە ساڵی"١٩٩٨"ەوەھەتا کۆتایی ژیانی، ئەندامی ئەنتەلۆجیای خوێندنی پۆلەکانیئامریکا وکه‌نه‌دا بووه.لە ھەمان ساڵدا بە یارمەتی کۆمەڵێ کەس و ھاوڕێی دڵسۆز"دەزگای چاپوپەخشی سەردەم"ی دامەزراند. لە ساڵی ٢٠٠١ ناوەندی چاپ وڕاگەیاندنی"خاک" خەڵاتی پیرەمێردیی شاعیری بە "شێرکۆ بێکه‌س"بەخشی.لە ساڵی ۲۰۰۹ دا کۆیی بەرھەمەکانی لە ھەشت به‌رگدا لە چاپدا.شێرکۆ بێکەس یەکێک بووه لە دامەزرێنەرانی شیعریی هاوچه‌رخی کوردیوھونەری شیعریی کوردی بە زمانی ئه‌ده‌بی جیهان ناساند.هه‌میشه شیعره‌کانی شێرکۆ بێکەس باس لە نیشتمانپه‌روه‌رییوخۆشەویستیی ئاو و خاک و سروشت کردووە.شێرکۆ بێکەس لە ٤ی ئابی ٢٠١٣ کاتژمێر ۲:۳۵ی پاش نێوه‌ڕۆ لەستۆکھۆڵمیپایتەخی سوید بەھۆی نه‌خۆشیه‌وه کۆچی دوایی کرد و له‌سه‌روه‌سیه‌تیخۆی له "پارکی ئازادی" شاری سلێمانیی به خاک سپێردرا.